به ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه
گۆڕانكارييه‌كان و كۆچى خه‌ڵكى عێراق و سووريا بۆ ئه‌وروپا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
جيهانى ئه‌مڕۆى مرۆڤايه‌تى به هۆى گۆڕانكارييه به‌رده‌وامه‌كانى ژينگه و كه‌شوهه‌وا و رووداوه كاره‌ساتباره‌كانه‌وه گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه.
سايتى (Earth Time) به شێوه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێش ديمه‌نى ئه‌و گۆڕانكارييه گه‌ورانه‌ى له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ڤيديۆكه‌دا ديارده ژينگه‌يى و پيشه‌سازى و ديموگرافييه‌كان كه به‌سه‌ر جيهانى ئه‌مڕۆدا هاتووه خراونه‌ته‌ڕوو.
وه‌ك له نه‌خشه ديمۆگرافييه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه تا ئه‌مڕۆ كۆچڕه‌وى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رده‌وامه.
له عێراق و سووريا كۆچڕه‌وێكى به‌رفراوان به‌ره‌و ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها مه‌ترسى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاوى ده‌ريا و زه‌رياكان به روونى خراوه‌ته‌ڕوو، به تايبه‌تى كاريگه‌رييه‌كان له‌سه‌ر ويلايه‌تى فلۆريداى ئه‌مه‌ريكا ده‌ركه‌وتوون.
له كۆتايى ڤيديۆكه‌شدا رووناكييه‌كانى زه‌وى له شه‌ودا پيشاندراوون و به خێرايى ئه‌و گۆڕانكارييه ديموگرافى و ئابووريانه‌ى به‌سه‌ر زه‌ويدا هاتوون پيشاندراوون.
ئ.ر