"ئاشكرا بوو، پێرێز كارئاسانی بۆ رۆیشتنی كریستیانۆ ده‌كات"
خه‌ریكه رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌بێته ڕاستی
به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه میدیاكانی ئیسپانیا ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆیان له ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه.
كارلۆس كاربیۆ، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ماركا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زانیاری ته‌واوی ده‌ستخستووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید كارئاسانی بۆ رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌كات.
سه‌رنووسه‌ری ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه: پێرێز ئاماده‌یی بۆ یانه‌كانی خولی چین و ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه كه له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام پێرێز نایه‌وێت كریستیانۆ به یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپا بفرۆشێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له چاپی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ریال مه‌درید مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆی له یه‌ك ملیارد یۆرۆ بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ كه‌م كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ كارئاسانی پێرێز بۆ رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له وه‌رزی رابردوو له 27 یاری لالیگا، 26 گۆڵی كرد، له چامپیۆنزلیگیش له 13 یاری،15 گۆڵی كرد، كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه گه‌یشتۆته 44 گۆڵ.
كریستیانۆی 33 ساڵ، له هاوینی 2009 له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.