به‌ڤیدیۆ.. نوێترین فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر خێراییه‌كه‌ی چه‌ندین جار ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه
ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌توانێت 6180 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ببڕێت
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی، كه تایبه‌ته به درووستكردنی فڕۆكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تویژینه‌وه‌ی زانستی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ده‌گمه‌ن ده‌كات، كه خێراییه‌كه‌ی چه‌ندین جار ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه.
به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌لیكترۆنی "Aviation Week"، له‌ئێستادا بۆینگ سه‌رقاڵی درووستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگره، كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو كاتژمێردا زه‌ریای ئه‌تله‌سی ببڕێت و، خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته "5 ماخ" كه ده‌كاته 6180 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
هه‌رچه‌نده بۆینگ ورده‌كاری ته‌كنیكی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی نه‌خستۆته روو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی ،چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپاتیانكردۆته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه 2 تا 4 بزوێنه‌ری زیاده‌ی تیژڕه‌و له جۆری "SABRE" كه درووستكراوی به‌ریتانیاییه، بۆی ده‌به‌سترێت و ئه‌و بزوێنه‌رانه له چه‌ندین دۆخی جیاوازدا توانای كاركردنیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بتوانێت به خێرایی جیاواز بفڕێت.
بزوێنه‌ری "SABRE" تایبه‌ت بۆ فرۆكه‌كانی "Skylon" كه جۆره كه‌شتییه‌كی ئاسمانییه و، به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات دوای به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌و كه‌شتییه، گه‌شتی ئاسمانی پێ ئه‌نجام بدات.
H.B