به فه‌رمی، به‌لجیكا به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیال
ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی قۆناخی 16 ئاشكرا بوو

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له ئینگلاندی برده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018 سه‌ركه‌وت، له قۆناخی داهاتووش رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه.
گێمی یه‌كه‌می نێوان ئینگلاند و به‌لجیكا به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م عه‌دنان یانوزای یه‌كه‌مین گۆڵی له مێژووی خۆیدا له مۆندیال له‌گه‌ڵ به‌لجیكا تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو.
به‌لجیكا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و له قۆناخی 16ـی مۆندیال رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه،
یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا
فره‌نسا ـ ئارجێنتینا
ئۆروگوای ـ پورتوگال
ئیسپانیا ـ رووسیا
كرواتیا ـ دانیمارك
به‌رازیل ـ مه‌كسیك
سوید ـ سویسرا
به‌لجیكا ـ ژاپۆن
كۆلۆمبیا ـ ئینگلاند