مباپێ مووچه‌كه‌ی ده‌كاته خێر
مباپێ مووچه‌كه‌ی خسته نێو پرۆژه‌ی خێرخوازی
كیلیان مباپێ هێرشبه‌ری لاوی فڕه‌نسا مووچه‌ی خۆی ده‌داته رێكخراوێكی خێرخوازی.
هێرشبه‌ره فڕهنسیهكهی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوه ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌رامبه‌ر یاریكردنی، پێشكه‌شی رێكخراوی خێرخوازی بكه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری وڵاته هه‌ژاره‌كانی پێ بكرێت، كه مووچه‌ی ئه‌م یاریزانه فڕه‌نسیه به‌رامبه‌ر هه‌ر یارییه‌كه17 هه‌زار پاوه‌نده.
یه‌كه‌مجار نییه مباپێ به‌شداری كاری خێرخوازی ده‌كات و پێشتریش چه‌ند جارێكی دیكه هاوكاری به رێكخراوه خێرخوازیه‌كان داوه.
كلیان مباپێ، له مۆندیالی 2018ـی رووسیا، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی مۆندیال گێرا، بووه بچووكاترین یاریزانی فره‌نسا له مێژوودا كه له ته‌مه‌نی 19 ساڵی گۆڵ له مۆندیال بكات.