كرواتیا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی رزگاری بوو

له‌ یارییه‌كی مێژویی، دانیمارك هه‌موو شتێكی كرد، به‌ڵام ماڵئاوایی كرد

له‌ قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی كروتیا و دانیمارك به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ له‌ كاتی ئاسایی به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك كۆتایی هات، پاشان له‌ دوو گێمی زیادكراویش نه‌توانرا به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كرواتیا كۆتایی هات.

سه‌ره‌تا له‌ خوله‌كی یه‌كه‌م، ماتیاس یۆرگنسنی دانیماركی خێراترین گۆڵی له‌ مۆندیالی 2018ـی رووسیا تۆمار كرد، كاتێك له‌ خوله‌كی یه‌كه‌م تۆڕی كرواتیای هه‌ژاند.

به‌ڵام وه‌ڵامی كرواتیا زۆری نه‌خایاند، كاتێك له‌ خوله‌كی 3 ماریۆ ماندزۆكیچ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كرواتیا یه‌كسان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ مێژووی مۆندیال بووه‌ خاوه‌نی خێراترین گۆڵی به‌رامبه‌ر كه‌ ماندزۆكیچ (به‌ 3 خوله‌ك و 37 چركه‌) گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد.

یارییه‌كه‌ به‌ درێژایی 90 خوله‌ك به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك كۆتایی هات، پاشان له‌ دوو گێمی زیاد كراویش ئه‌نجامه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات، پێش ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رن، لوكا مودریچ لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی كاسپه‌ر شمایكل لێدانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌كه‌وه‌، كرواتیا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی بردیه‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له‌و قۆناخه‌ش كرواتیا و رووسیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.