به ڤیدیۆ... محه‌مه‌د سه‌ڵاح په‌یامێك ده‌نێرێت
به‌شێك له شرۆڤه‌كاران پێیانوایه ئه‌م په‌یامه هه‌ڕه‌شه‌یه له رامۆس، كریستیانۆ و مێسی
محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول نوێكرده‌وه، په‌یامێكی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری خۆی و له تویته‌ری لیڤه‌رپوولیش بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ره‌تا سووپاسی ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌كات كه به‌رده‌وام پشتگیریان كردووه.
سه‌ڵاح له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: زۆر كه‌س پێیوایه چیرۆكی من كۆتایی هاتووه، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌وه سه‌ره‌تایه، به‌و شێوه نییه كه ئێوه بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری گه‌وره بن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، سه‌ڵاح رووی قسه‌كانی له رامۆسه كه ویستوویه‌تی به ئازاردانی بیوه‌ستێنێت، به‌شێكی دیكه‌شی په‌یوه‌ندی به كۆتاییه هاتنی سه‌رده‌می مێسی و كریستیانۆیه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌رزی رابردوو به باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ و گۆڵكاری خوله‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرا، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له 52 یاری 44 گۆڵی كرد، ئه‌مڕۆش به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2023 له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول درێژ كرده‌وه.