ریال مهدرید بهیاننامهیهكی له بارهی گواستنهوهی مباپێ بڵاو كردهوه
ریال مهدرید له بارهی دهنگۆییهكانی گواستنهوهی مباپێ هاته دهنگ
ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەبارەی گواستنەوەی کیلیان مباپێوە گەیشتبێتە هیچ رێککەوتنێک.
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە لە میدیاکان بڵاوبووەوە، ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان رێککەوتوون بەرامبەر ٢٧٢ ملیۆن یۆرۆ مباپێ ئەم هاوینە لە پاریسەوە بچێتە مەدرید.
یانەی ریال مەدرید بە فەرمی هاتە سەر خەت و لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، ئەوان بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و یانە ئیسپانییەکە رەتیکردەوە بەهیچ شێوەیەک لەبارەی مباپێ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەو کردبێت یانیش گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانە فڕەنسییەکەی کرد بێت.