فیفا گۆڕانكاری له‌ شێوازی ده‌ستنیشانكردنی باشترینی 2018 كرد

فیفا کاتی بڵاوکردنەوەی ناوی باشترین یاریزانی جیهانی دیاریکرد

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی کاتی راگەیاندنی ناوی 10 پاڵێواروی بەدەست هێنانی نازناوی باشترین  یاریزانی جیهانی بڵاوکردەوە كه‌ به‌ The Best ناسراوه‌.

پێگەی فەرمی فیفا بڵاویكرده‌وه‌ کە رۆژی 23ـی ئەم مانگە ناوی ئەو10 یاریزانە بلاودەکەنەوە کە پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ وەرزی 2017/2018.

 له‌ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانه‌كانی 2018، جیاواز له‌ ساڵانی پێشوو فیفا لێژنه‌یه‌كی 13 كه‌سی پێكهێناوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ ئه‌ستێره‌ دیاره‌كانی پێشوو پێكهاتووه‌،‌ له‌وانه‌ (رۆناڵدۆی دیارده‌ و لۆته‌ر‌ ماتیۆس) چه‌ندان ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ ژماره‌یان 13 یاریزانه.

دواتر لە رێکەوتی 24ـی مانگی 9ـی ئەمساڵ لە ڕێورەسمێکدا لە شاری لەندەن باشترین یاریزانی جیهان دیاری دەکرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە لە هەمان رۆژدا باشترین یاریزانی ئافرەت و راهێنەرانیش دیاری دەکرێن.

دەست نیشانکردنی باشترینەکانی وەرزی 2017/2018ـی جیهانی، هاوشانی لێژنه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌ستێره‌كان، لەلایەنی لیژنەیەکی هاوبەشی چوار لایەنە کە پێک دێت لە راهێنەر، کاپتن، رۆژنامەنوس و هاندەران کە لە رێگەی وێبسایتی فیفا دەتوانن دەنگ بە باشترین یاریزان بدەن دەست نیشان دەکرێت.