یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید بۆ راهێنه‌رایه‌تی ئیسپانیا به‌ربژێره
"ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی فێرناندۆ هیرۆ"
یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید به‌ربژێری یه‌كه‌می راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی فێرناندۆ هیرۆ.
دوای كرانه ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا له مۆندیال فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنی فێرناندۆ هیێرۆ ده‌گه‌ڕێت و ئیتۆر كارانكای یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید به‌ربژێری سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركه‌یه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كارانكای یاریده‌ده‌ری پێشووی خۆسێ مۆرینیۆ و راهێنه‌ری ئێستای نۆتینگهام فۆرستی ئینگلیزی متمانه‌ی ته‌واوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه و به ئه‌گه‌رێكی زۆریش ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی لارۆخا.
كارانكا پێشتر راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خوار پازده ساڵانی كردووه و پێشووتریش له ساڵی 1997 تا 2002 له ریال مه‌درید یاریزان بووه.

