به فه‌رمی گوتی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی پێشووی
گوتی یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی خولی نایاب تاقی ده‌كاته‌وه
خۆسێ ماریا گوتی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید و راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی شاهانه له ئینستاگرامی خۆی جێهێشتنی ریال مه‌دریدی به‌ره‌و یانه‌ی بێشكتاشی توركی راگه‌یاند.
گوتی له پۆسته‌كه‌ی ئینستاگرام نووسیوویه‌تی، سوپاس بۆ ریال مه‌درید كه وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر بووه ماڵی من ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه به‌ره‌و ماڵی دووه‌مم گه‌شت بكه‌م كه یانه‌ی بێشتكتاشی توركییه و له‌وێ وه‌ك راهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم.
دوای رۆیشتنی زێدان له ریال مه‌درید گوتی به‌هێزترین به‌ربژێری وه‌رگرتی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌بوو، به‌ڵام یانه‌كه لوپیتیخی كرده راهێنه‌ر.
گوتی له نێوان ساڵانی 2010 تا 2012 یاریی بۆ بێشكتاشی توركی كردووه و له‌لای هانده‌رانیشی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه.
