به وێنه.. به‌هۆی مۆندیال، 4 ئه‌ستێره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره
هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و یاریزانانه ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌یان له مۆندیال
ده‌ركرانی هه‌ڵبژارده‌كان له مۆندیال بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی چه‌ند یاریزانێك و له لایه‌ن هانده‌رانی وڵاته‌كانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كرێت.
كرانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له مۆندیال ئه‌وه‌نده ناخۆش و خه‌مهێنه‌ره، هانده‌ری هه‌ندێك له‌و هه‌ڵبژاردانه له به‌رگه مرۆڤایهتییهكهیان ده‌رده‌چن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و یاریزانانه ده‌كه‌ن كه بوونه‌ته هۆی كرانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانیان له مۆندیال.

نیكۆلای یۆرگێنسنی هێرشبه‌ری دانیمارك به‌هۆی فهوتاندانی ده‌رفه‌تێك خه‌ریكه ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، گه‌رچی سێ یاریزانی دانیمارك له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان دژی كڕواتیا نه‌یانتوانی گۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام به گوته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی دانیمارك یۆرگنسن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و چه‌ند هانده‌رێ له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی لێدانه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی دانیمارك له قۆناخی ١٦ به‌رامبه‌ر كڕواتیا بكرێته ده‌ره‌وه.

جێمی دورمازی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سوید قوربانییه‌كی دیكه‌ی هانده‌ره ده‌مارگیره‌كانی مۆندیاله، ئه‌و یاریزانه سویدییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له دوایین خولهك لێدانێكی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ژمار بكرێت، به‌مه‌ش تۆنی كرووس له دوایین خولهك گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌ڵمانیا كرد و سویدی كه‌وته لێواری كرانه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دورماز له‌لایه‌ن چه‌ند هانده‌رێكی ده‌مارگیره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێبكرێت، له كاتێكدا سوید قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی به پله‌ی یه‌كه‌م تێپه‌ڕاند و دواتریش له قۆناخی ١٦ له سویسڕای برده‌وه و گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی.

ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو هه‌لی گۆڵكردنی له یاریی به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا له‌ده‌ست دا، ئۆدیۆن ئیگالۆی هێرشبه‌ری نه‌یجیری ژیانی كه‌تووه‌ته مه‌ترسی، چونكه چه‌ند هانده‌رێكی نه‌یجیری پێیانوایه ئه‌و هێرشبه‌ره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له قۆناخی یه‌كه‌مه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه.

كارلۆس سانچێزی ناوه‌ڕاستكاری كۆلۆمبیا ئاندرێس ئیسكۆباری به‌رگریكاری به‌ناوبانگی كۆلۆمبی به‌بیری هه‌مووان هێنایه‌وه، كاتێك به‌هۆی ئه‌و كارته سووره‌ی له یاریی به‌رامبه‌ر ژاپۆن به‌ڕوویدا به‌رزكرایه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند هانده‌رێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی برینی رووداوی ئیسكۆبار بكوڵێته‌وه، كاتێك له مۆندیالی ١٩٩٤ له‌سه‌ر گۆڵێكی به‌هه‌ڵه‌ی دژی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن چه‌ند هانده‌رێكه‌وه كوژرا.