به به‌ڵگه، سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه
"سه‌یركردنی مۆندیال له مردن نزیكت ده‌كاته‌وه"
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری دڵی ئه‌ڵمانی هۆشداری ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال ئاگه‌داری خۆیان بن، ئه‌و سه‌نته‌ره پێی وایه له‌كاتی یارییه‌كان فشاری خوێن سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات و زیانی زۆری بۆ ته‌ندرووستی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه.
یارییه‌كانی مۆندیال كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كاتی سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال ئه‌گه‌ر ئاگاداری خۆیان نه‌بن، له‌وانه‌یه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بن و ببنه قوربانی مۆندیال.
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه سه‌نته‌ری دڵی ئه‌ڵمانیا پێی هه‌ڵساوه، سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان زیاتر بێت و ببێته مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانیان، چونكه كاتێك هانده‌ران سه‌یری یاریی هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌كه‌ن، لێدانی دڵیان زیاد ده‌كات و فشاری خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه، یارییه‌كانی مۆندیال به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانی ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی میونشن سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات، چونكه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر هانده‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان دروست ده‌بێت و له دڵه‌وه هیوا ده‌خوازن هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بباته‌وه، له كاتی شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌شیان دڵته‌نگ ده‌بن.
نوێترین قوربانی یارییه‌كانی مۆندیال راهێنه‌رێكی میسری بوو، كاتێك به‌هۆی شكستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دژی رووسیا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات.