"كریستیانۆ به‌ره‌و یوڤێنتۆس كه‌وته ڕێ"
"یه‌كشه‌ممه به میدیاكان ده‌ناسێندرێت و یه‌كه‌مین یاریشی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌بێت"
كه‌میك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانی ئیتالیا بڵاویانركه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، به‌فه‌رمی كریستینانۆ رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالیه‌وه به میدیاكان ده‌ناسیندریت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئیتالیا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، رۆناڵدۆ دوای په‌یوه‌ندیكردنی به یۆڤی، درێسی ژماره 7 ده‌پۆشێت و ئیتر به درێسی ریال مه‌درید نابیندرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید مسۆگه‌ر كردووه، نه‌بوونی ناوی كریستیانۆ له نێو نماییشی درێسی نوێی ریال مه‌درید كه ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه كه تێدا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید به‌شداریان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كریستیانۆی تێدا بێت.
له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی رۆناڵدۆ، یه‌كه‌مین یاری ئه‌ستێره پورتوگالییه رۆژی 5ـی ئابی ئه‌مساڵ له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌بێت، كه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی دۆستانه‌دا ریال و یوڤی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی كریستیانۆ به یوڤی، نرخی پشكه‌كانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای مه‌دریدی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رۆناڵدۆ دوای په‌یوه‌ندیكردن به یوڤێنتۆس له شاری تۆرینۆ له باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا نیشته‌جێ ده‌بێت.