به فه‌رمی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
به گرێبه‌ستێكی 6 وه‌رز په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات
به فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئالڤارۆ ئۆردیزۆلای یاریزانی ریال سوسیدادی راگه‌یاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال سوسیداد له باره‌ی كڕینی ئالڤارۆ ئۆردیزۆلای به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پشكنینه پزیشكییه‌كان له‌به‌رده‌م میدیاكان گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكان ئالڤارۆ ئۆردیزۆلای به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی كاش و به‌بێ باج په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه.
ئۆردیزۆلا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری له مۆندیال كرد و تا ئێستا 4 یاری بۆ ماتادۆره‌كان كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال سوسیدایش 57 یاری كردووه و 1 گۆڵ و 9 ئاسیستی هه‌بووه.
