"ریال مه‌درید بۆ ماڵئاواییكردن له كریستیانۆ ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز ده‌كات"
پێرێز ده‌یه‌وێت به ئاهه‌نگێكی گه‌وره رێز له‌و 9 ساڵه‌ی كریستیانۆ بگرێت كه پێشكه‌شی ریال مه‌دریدی كردووه
تا دێت ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به یانه‌ی ریال مه‌درید زیاتر ده‌بێت، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركاش هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و پێرێز ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگێكی گه‌وره بۆ ماڵئاواییكردن له كریستیانۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ درێسی ژماره 7ـی یوڤی به كریستیانۆ ده‌پۆشێت.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی ماڵئاواییكردن له كریستیانۆ ده‌كات.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه پێرێز ده‌یه‌وێت به باشترین و نایابترین شێواز رێز له‌و 9 ساڵه‌ی كریستیانۆ بگرێت كه پێشكه‌شی ریال مه‌دریدی كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به 90 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، كریستیانۆ به 451 گۆڵ بۆته گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه.