كریستیانۆ نایه‌وێت ریال مه‌درید ئاهه‌نگی ماڵئاواییكردنی بۆ بكات
كریستیانۆ پێیوایه له ریال مه‌درید ده‌ركراوه، ته‌نیا به په‌یامێك ده‌یه‌وێت ماڵئاوایی بكات
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ره‌تی كردۆته‌وه به‌شداری له‌و ئاهه‌نگه بكات كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بۆ ماڵئاواییكردن له كریستیانۆ ئاماده‌ی ده‌كات.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، پێرێز ده‌یه‌وێت به ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ماڵئاوایی، رێز له‌و خزمه‌ت و 9 ساڵه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بگرێت كه پێشكه‌شی ریال مه‌دریدی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پێرێز و به‌رپرسانی ریال مه‌درید توڕه‌یه و نایه‌وێت ئاهه‌نگی بۆ بكرێت.
ئاس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كریستیانۆ توڕه‌یه و پێیوا ده‌ركراوه و هاوشێوه‌ی رائول گۆنزالێز و ئیكه‌ر كاسیاس به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و سارد و سڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ نیازی رۆیشتنی له ریال مه‌درید نه‌بووه و ته‌نیا داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه رێز له‌و خزمه‌ته‌ی بگرن كه پێشكه‌شی كردووه و مۆچه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ن و هاوشێوه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ده‌كات، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بیكه‌ن.
ئاس جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه كریستیانۆ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ته‌نیا به په‌یامێكی ڤیدیۆیی یان به نامه‌یه‌ك له هه‌ژماره‌كانی له سۆشیاڵ میدیا ماڵئاوایی له هانده‌رانی ریال مه‌درید ده‌كات و نایه‌وێت هیچ ئاهه‌نگێكی بۆ بكرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ درێسی ژماره 7ـی یوڤی به كریستیانۆ ده‌پۆشێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به 90 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، كریستیانۆ به 451 گۆڵ بۆته گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه.