سه‌رۆكی یوڤێنتۆس: له كورترین ماوه گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ راده‌گه‌یه‌نین
سه‌رۆكی یوڤی: به‌مزووانه كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ته‌واو ده‌بن
له نوێترین لێدوانی‌دا، ئاندریا ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵیا گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ بۆ ریزی خانمه پیره‌كه ئاشكرا ده‌كات،
ئانیلی له میانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پیگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆ ده‌ڵیت: هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپیكرده‌وه و به‌مزووانه كاره‌كان ته‌واو ده‌بێت.
ئانێلی راشیده‌گه‌یێنێت گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ چه‌ند هه‌نگاوێكی ماوه و له نزیكترین كاتدا، كریستیانۆ ده‌بیته یاریزانی یۆڤینتۆس.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی یانه ئیتاڵیاییه‌كه له كاتێكدایه، هێشتا گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ بۆ یانه‌كه یه‌كلای نه‌بۆوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌ركێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو به فه‌رمی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به یۆڤییه‌وه بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به 90 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، كریستیانۆ به 451 گۆڵ بۆته گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه.