مودریچ راستییه‌كانی له باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ ئاشكرا كرد
مودریچ داواكارییه‌كی له باره‌ی كریستیانۆ هه‌یه
لوكا مودریچ ناوه‌راستكاری كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كریستیانۆ هه‌ر له یانه‌ی شایانه بمێنێته‌وه، ده‌شڵێت: داوا له به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له یانه‌كه بهێڵنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لوكا مودریچ شه‌وی رابردوو سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و گه‌یاندییه یاری پێشكۆتایی مۆندیالی 2018، به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرا.
مودریچ دوای یارییه‌كه له به‌رسیڤێكی میدیاكاراندا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كریستیانۆ له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، گوتیشی: راسته له میدیاكانه‌وه مشتومڕێكی زۆر له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس هه‌یه، به‌ڵام واهه‌ست ناكه‌م به‌رپرسانی مه‌درید به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بن.
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ 9 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كرد، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به 100 ملیۆن یۆرۆ و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.