"ئه‌گه‌ر كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات خۆی رووت ده‌كاته‌وه"
ئه‌و كچه پێشكه‌شكاره له باره‌ى پێشه‌شكردنى به‌رنامه‌يه‌ك به رووتى په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه
به‌شێكی زۆر له میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه لاورا باریالێسی پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی یوڤێنتۆس به‌ڵێنی داوه له ئه‌گه‌ری هاتنی كریستیانۆ خۆی رووت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كچه به فه‌رمی له ئینستاگرامی خۆی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
لاورا باریالێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یوڤێنتۆس بووه له 2014 ئیسپانیای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یوڤێنتۆسه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ له ئینستاگرامی خۆی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه به رووتی هیچ به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات و گوتی: كاره‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای كاری گه‌وره و قورسه و، په‌یوه‌ست نییه به پیشاندانی و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌م.
له ئێستادا میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا به گه‌رمی هه‌واڵی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هاوشانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش باس له‌و كرابوو كه ئه‌و خانمه پیشكهشكاره به‌ڵێنی داوه به‌رنامه‌یه‌ك به رووتی پێشكه‌ش بكات ئه‌گه‌ر كریستیانۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.



