"یوڤێنتۆس دوایین واده‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كرد"
یوڤێنتۆس كۆتایی به هه‌موو شتێك ده‌هێنێت
مشتومڕی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ له ریال مه‌دریده‌وه بۆ یوڤێنتۆس بۆته بابه‌تی گه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌یه، له نوێترین كاردانه‌وه‌دا، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به یانه‌ی یوڤی ده‌به‌ستنه‌وه.
رادیۆی كادێنا كۆپێ ئیسپانیا، له به‌رپرسێكی یانه‌ی یوڤی دووپات كردۆته‌وه كه هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و له كوترین ماوه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به درێسی یوڤی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی یوڤی 7 رۆژی داهاتوویان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، به‌ڵام پێرێز ده‌یه‌وێت كریستیانۆ له ده‌می خۆیه‌وه ماڵئاواییكردن له ریال مه‌درید رابگه‌یه‌نێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ئێستادا به 451 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه، له‌م هاوینه‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.