"كریستیانۆ و ئالێگری له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دان"
میدیاكانی ئیتاڵیا: كریستیانۆ و ئالێگری رۆژانه به‌رده‌وام گفتووگۆ ده‌كه‌ن

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی رۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له په‌یوه‌ندیدان و یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه كه به زووترین كات بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی بۆ یوڤێنتۆس سه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆژانه له‌گه‌ڵ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤی له‌سه‌ر هێڵه و گه‌شبینه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كریستیانۆ داوای له ئالێگری كردووه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كۆتایی به مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یوڤی بێنن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كادێنا كۆپێ ئیسپانیا، به‌رپرسانی یوڤی 7 رۆژی داهاتوویان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌ستنیشان كردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه یوڤێنتۆس به 100 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، به‌ڵام پێرێز ده‌یه‌وێت كریستیانۆ له ده‌می خۆیه‌وه ماڵئاواییكردن له ریال مه‌درید رابگه‌یه‌نێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ئێستادا به 451 گۆڵ گۆڵكاری مێژووی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه، له‌م هاوینه‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.