به فه‌رمی، ریال مه‌درید رۆیشتنی كریستیانۆی بۆ یوڤێنتۆس راگه‌یاند
ریال مه‌درید بۆ كریستیانۆ: سووپاس بۆ هه‌موو شتێك، ریال مه‌درید هه‌میشه ماڵی تۆیه
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رۆیشتنی كریستیانۆی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس راگه‌یاند و سووپاسی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌شی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه، راسته‌وخۆ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆی راگه‌یاند.
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ خواستی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ربڕیوه و به فه‌رمی رۆیشتنی بۆ ئه‌و یانه‌یه یه‌كلایی بۆته‌وه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌كه‌دا سووپاسی كریستیانۆ ده‌كات كه توانیویه‌تی به 451 گۆڵ ببێته گۆڵكاری مێژووی ریال مه‌درید و 16 ناسناو له ماوه‌ی 9 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید بباته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 105 ملیۆن یۆرۆ بووه.