ده‌رمانی دژه پیری دۆزرایه‌وه.. ته‌مه‌نیش درێژ ده‌كات
به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه ته‌مه‌ن به رێژه‌ی 36% درێژتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "Nature Medicine"ـی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانای بایۆلۆژییه‌وه ئه‌نجامدراوه و جه‌خت له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك ده‌كات، كه هه‌م ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات و هه‌میش رێگه له پیربوون ده‌گرێت و خانه ماندووه‌كانیش له‌ناو ده‌بات.
.jpg)
به‌گوێره‌ی "فیلیپی سیێرا" پسپۆری بایۆلۆژی له په‌یمانگه‌ی نیشتیمانی بۆ پیری له شاری بیسیسدا له ئه‌مه‌ریكا، له تویژینهوهكهیاندا سه‌ره‌تا ده‌رمانی "سینۆلیتیت"ـیان له‌سه‌ر مشك تاقیكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌ده‌سته‌وه داوه و تێبینییان كردووه، كه به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ ته‌مه‌نی مشكه‌كان له ته‌مه‌نی ئاسایی درێژتر بووه‌ته‌وه، له هه‌نگاوی داهاتووشدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه لابه‌لاكانی ئه‌و ده‌رمانه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی دڵنیا ببنه‌وه.
تویژینه‌وه‌كانی پیش‌تر ده‌ریانخستووه، له‌كاتێكدا توخمه خانه‌كان و خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ تا ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ توانای مانه‌وه‌یان له ژیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌كاتی ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو ئه‌و خانانه ده‌توانن به به‌رده‌وامی كرداری دابه‌شبوون تێياندا رووبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له كه‌سانی به‌ساڵاچوو خانه‌كان توانای خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و پێ ده‌نێنه قۆناغی پیری، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه نوێيه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه رێگه به پوكانه‌وه‌ی خانه‌كان نادات و خانه ماندووه‌كانیش له‌ناو ده‌بات.
ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و تیمه‌ی توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مشكه‌كانی تاقیگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ئاماژانه‌ی ده‌بنه هۆی پیربوون له مشكه‌كان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه نه‌ماون، له‌وانه‌ش شۆڕبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش تیمه‌كه‌یان بڕیاریدا هه‌وڵێك بده‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و رێگریكردن له پیربوون بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ترشی ناوه‌كی "DNA" بكه‌ن.
دواتر ئه‌و زانایانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و مشكانه ئه‌نجامدا، كه ئاماژه‌كانی پیربوون له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وتبوون، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌رمانێكیان له تێكه‌ڵه‌ی دوو مادده كه به "داساتینین" ده‌ناسرێت، به‌كارهێنا، كه له پێكهاته‌كانی ده‌رمانی "لۆكیمیا و دوانه‌ی كیرسیتین" پێكهاتووه و بریتییه له ئاوێته‌یه‌كی تاڵی پیاز و بۆیه سووره‌كانی رووه‌ك. له‌به‌كارهێنانی ئه‌و ئاوێته‌یه ده‌ركه‌وت، كه مادده‌ی یه‌كه‌م هه‌موو خانه ماندووه‌كانی له‌ناوده‌بات، هه‌رچی مادده‌ی دووه‌م بوو، رێگه‌ی نه‌دا خانه‌كانی دیكه تووشی هه‌وكردن و پووكانه‌وه ببن.
هه‌روه‌ك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه تێبینی كرا، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه به‌شێوه‌یه‌كی سووك، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر پاراستنی گه‌نجێتی مشكه‌كان و زیندوویێتییان هه‌یه، گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی، كه ئه‌و مشكانه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌یان له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نیان به‌ڕێژه‌ی 36% له مشكه هاوته‌مه‌نه‌كانیان درێژتر بوو، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ده‌رمانه یارمه‌تی زینده‌وه‌ران ده‌دات بۆ هێشتنه‌وه‌یان به گه‌نجێتی، به‌ڵكو ته‌مه‌نیش درێژ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر پێكهاته‌كانی ئه‌و ده‌رمانه له‌زۆر بواری پزیشكیدا به‌كارده‌هات، له‌وانه‌ش بۆ تیماركردن و ئه‌نتی به‌كتریا، بۆیه زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ده‌كرێت له‌داهاتوودا مرۆڤه‌كانیش سوود له‌و ده‌رمانه وه‌ربگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی تێچوونێكی زۆری هه‌بێت و كاریگه‌ری لابه‌لاش له‌سه‌ر توندرووستی مرۆڤ هه‌بێت.
H.B