هه‌سه‌ده گه‌ڕه‌كێكى حهسهكهى راده‌ستى سوپاى سووريا كرد
هێزه ئه‌منييه‌كانى سووريا به‌ربه‌ستى ئه‌منييان له ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه داناوون

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، چه‌ند ناوچه‌يه‌كى شارى حهسهكهى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا راده‌ستى سوپاى سووريا كرد.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى سه‌ر به حكومه‌تى سووريا بڵاويانكرده‌وه، يه‌كينه كوردييه‌كان له حه‌سه‌كه، گه‌ڕه‌كى نهشوهيان له شاره‌كه راده‌ستى سوپا كردووه.
رۆژنامه‌ى (وه‌ته‌ن)ى سه‌ر به حكومه‌ت بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كانى سووريا به‌ربه‌ستى ئه‌منييان له ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه داناوون به مه‌به‌ستى پارێزگارى له ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى ناوخۆى سووريا ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هه‌سه‌ده به‌شێكه له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تى سووريا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، ئاڵا و درووشمه‌كانى هه‌سه‌ده له شهقامهكانى حه‌سه‌كه بهێنرێنه خواره‌وه و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوانيان پته‌وتر بكرێت.
به‌رپرسانى كورد له سووريا به ته‌واوى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره‌يان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا ئه‌نجامدابێت.
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى چاپى ديمه‌شق باسى له‌وه‌شكردووه، پێشتر گفتوگۆ و دانووستان له نێوان نوێنه‌رانى هه‌سه‌ده و حكومه‌ت ئه‌نجامدراوه بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتنێك له باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا به سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رچاوه: الوطن
ئ.ر