بن عه‌لی یه‌ڵدریم وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا

K24 - هه‌ولێر:
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، دوای سێ‌جار به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی نهێنی له ناو هۆڵه‌كه, وه‌ك سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی توركيا هه‌ڵبژێردرا.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی توركیا بڵاویكردوه‌وه، یه‌ڵدریم، كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به 335 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، به سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان دیاریكرا.
له به‌رامبه‌ر بن عه‌لیدا، ئه‌ردۆغان تۆپراك، له پارتی گه‌لی كۆماری توركیا، كاندید بوو بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام دواجار یه‌ڵدریم توانی زۆرترین ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێت و پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
له 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆى 2018، لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا سه‌ركه‌وتنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی رابردوو راگه‌یاند، كه توانیویه‌تی 52.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
به گوێره‌ی ریفراندۆمێك كه نیسانی 2017 بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، له‌مه‌ودوا سیسته‌می حوكمڕانی له توركیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت.
ا. م