ڤیدیۆ.. ئێران و توركیا كوردستان وەكو ترانزێت بەكاردەھێنن
ئه‌گه‌ر سیستەمی ترانزێت له هه‌رێمی كوردستان ھەبێت داھاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە
K24- هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده تائێستا سیستەمی ترانزێت له ھەرێمی كوردستان دانەمەزراوە، لەكاتێكدا وەكو ناوچەیەكی ستراتیژی گرنگ بووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕی كاڵاكانی ئێران و توركیا.
له‌مباره‌یه‌وه له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی ئابووری كوردستان 24، گه‌یلان سه‌عید، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتی ھەناردە و هه‌نارده‌كارانی كوردستان ئاشكرایی كرد، دوای ئەوەی ئەمریكا جارێكی دیكە سزا ئابوورییه‌كانی بۆ سەر ئێران گه‌ڕانده‌وه، لەماوەی مانگی رابردوودا بازرگانە ئێرانییەكان دەرچەیەكیی دیكه‌یان بۆ ھەناردەكردنی كاڵاكانیان دۆزیوەتەوە, ئەویش ھەرێمی كوردستانە, كە كاڵاكانیان لە دەروازە سنورییەكانەوه دەھێننە كوردستان و لەوێشەوە بۆ توركیا و ئەوروپای ھەناردەی دەكەن.
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هه‌نارده و هه‌نارده‌كارانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستان سیستەمی ترانزێتی ھەبێت، ئەوا داھاتێكی زۆر لەرێگەی باج و رسووماتی كاڵا توركی و ئێرانییه‌كان بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە.
H.B