كریستیانۆ به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته تۆرینۆی ئیتاڵیا
كریستیانۆ بۆ ژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی گه‌یشته تۆرینۆ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا.
یوڤێنتۆس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر به‌خێرهاتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی دووشه‌ممه له مه‌راسیمێكی گه‌وره پێشكه‌شی هانده‌رانی یوڤی و میدیاكان ده‌كرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، به گرێبه‌ستێكی 4 ساڵی له یانه‌ی ریال مه‌درید به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه.
