ئه‌دهه‌م بارزانى: دڵم له سلێمانى به‌جێده‌هێڵم
عارف ته‌يفور وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سلێمانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى به‌كار كرد
K24 – سلێمانى:
ئه‌دهه‌م بارزانى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له سلێمانى هه‌ڵه‌بجه، رايگه‌ياند، دڵم له‌م سنووره به‌جێده‌هێڵم. به‌م وته‌يه، بڕيارى گۆڕينى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ده‌ستنيشانكردنى عارف ته‌يفور وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نه‌كه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دواى دوو ساڵ له كاركردنى، كۆتايى به ئه‌ركه‌كانى هێنا و پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سنوورى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه راده‌ستى عارف ته‌يفور، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى كرد.

ئه‌م گۆڕانكارييه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كه بڕياره رۆژى (30ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) به‌ڕێوه‌بچن.
گۆڕانكارييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان دواى ئه‌وه دێن، له (12ى ئايار/ مايۆ)ى رابردوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوون.
بڕيارى گۆڕانكارييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان ته‌نيا به گۆڕينى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سلێمانى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو نابێت و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بڕياره هه‌ريه‌ك له به‌رپرسى لقه‌كانى 21 و 11ش گۆڕانكاريان تێدا بكرێت.
په‌يامنێرى كوردستان24، ديار جه‌مال، له باره‌ى كاردانه‌وه‌ى كادير و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى پارتى له سنوورى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه رايگه‌ياند، بنكه جه‌ماوه‌رييه‌كانى پارتى پێشوازيان له گۆڕانكارييه‌كان كردووه و پێيان وايه هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌يانه و سوودى بۆ سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانيان هه‌يه.