"دوای كریستیانۆ، زیدانیش په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد"
زیزۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی پێشووی به هانده‌رانی یوڤێنتۆس كرده راستی
میدیاكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئاشكرایان كردووه كه زینه‌دین زیدان ده‌بێته راوێژكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس.
پێگه‌ی Libertad Digitalـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خانه‌واده‌ی ئاندریا ئانێلی سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی یوڤێنتۆس داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی زینه‌دین زیدان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راوێژكاری تۆپی پێی یانه‌ی یوڤی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی یوڤی قبوڵ كردووه و رێككه‌وتوون كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان زیزۆ و یوڤی واژۆ بكرێت.
زیزۆ كاتێك وه‌ك یاریزان یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت، به‌ڵێنی به هانده‌ران دا رۆژێكدا بێت خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه بكات و بگه‌ڕێته‌وه یوڤی، به گوێره‌ی میدیاكانیش له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، زیزۆ ئه‌م وه‌رزه به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانێت كاتێك یوڤی خه‌ریكی خۆنوێكردنه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كی به‌هێزه بۆ وه‌رزی داهاتوو، پێیوایه له هه‌مووكاتێك زیاتر ئه‌و یانه‌یه له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی داهاتوو نزیكه.
زینه‌دین زیدای ته‌مه‌ن 46 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه، به‌ڵام له شاری مارسیلیای فره‌نسا له دایكبووه، پێشتر له هاوینی 1996 له یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسا به 3 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد، دوای 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه به 69 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش له 2006 ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.