خۆپیشانده‌رانی باشوور عه‌بادی ده‌خه‌نه هه‌ڵوێستێكی دژواره‌وه
هێشتا تووڕه‌ن و حكوومه‌ت وه‌ك ناپاك ده‌بینن

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی باشووری عیراق له‌ژێر ناوی "خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگاكانی باشووری عێراقی شیعی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت په‌ره‌ده‌سێنن" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئه‌و فشارانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان خستووه‌ته ره‌وشێكی ناههمووارهوه".
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی باشووری عێراق كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی ریگریكردن له ئاژاوه ده‌بنه‌وه و به‌هۆی پچڕانی ته‌زووی كاره‌با و كێشه‌ی جۆری ئاو و بێكاریی و توڕه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه بریتانییه‌كه، خۆپیشانده‌ران فشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی قورس بووه‌ته‌وه له كاتێكدا چاوه‌ڕوان بوو پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهینێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و چانسه‌ی بمێنێز
خه‌ڵكی به‌سره كه له پارێزگاكهیانهوه 80% نه‌وتی عێراق ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه هه‌ست ده‌كه‌ن ناپاكییان به‌رامبه‌ر كراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، چونكه پارێزگاكه له دۆخێكی خراپدایه و به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و بێكاریی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵینێ.