پریشكی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گاته به‌غدا
خۆپیشاندانی ملیۆن له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت، سبه‌ی خۆپێشاندانی بەرفراوانتر له باشووری عێراق به گشتی، به‌غدای پایته‌خت به تایبه‌تی ئه‌نجام بدرێت، و له‌م رووه‌شه‌وه هێزی زۆری ئه‌منی له به‌غداوه بڵاوه‌ی پێكراوه.
حکوومەتی عێراق هێزی زیاتری ناردووه‌تە بەسرە و پارێزگاکانی باشووری عێراق بۆ رێگریکردن لە خۆپێشاندانی بەرفراوانی رۆژی هەینی.
رێكاری ئه‌منی توندیش له پارێزگاكانی باشووری عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر، له پێش هه‌مووشیان پارێزگای به‌سره، كه سه‌ره‌تا له‌وێوه ده‌ستیپێكرد.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه، دانیشتووانی پارێزگاكانی باشووری عیراق، به هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، بێكاری كوشنده له ریزی گه‌نجان، ده‌ستییان به خۆپیشاندان كردووه، چالاكوانانیش له به‌غدا ده‌یانه‌وێ سبه‌ی هه‌ینی، خۆپیشاندانی ملیۆن ساز بكه‌ن.
ا. م