ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
"هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ئیلهام ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت: تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان هیچ ناوه‌ندێكی له هیچ ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا نه‌كردووه‌ته‌وه, ته‌نیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه.
ئیلهتم ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان 24 گوتی: "لێدوانێك له باره‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌سه‌ر زاری ئێمه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام راست نییه و هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌دراوه".
روونیشی كرده‌وه، پێشتر له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، گوایه ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته راست نییه و هیچ نوێنه‌رایه‌تیی نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نها گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.