ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یاند
هێزه‌ر ناوێرت: نه‌بوونی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری دیكه بۆ هاووڵاتیان دۆخێكی سه‌خته
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، واشنتۆن پشتگیری له مافی ره‌وای گه‌لی عێراق بۆ سازكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه: "ئێمه پشتگیری له مافی خه‌ڵك بۆ سازكردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كه‌ین"، گوتیشی: "بێگومان ئێمه له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه بڕینی كاره‌با و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی دۆخی سه‌خت بۆ خه‌ڵكی درووست ده‌كه‌ن".
له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ناوێرت جه‌ختی كرده‌وه، "حكوومه‌تی عێراقی گوتبووی مافی هاووڵاتیان له خۆپیشاندانه‌كاندا له‌به‌رچاو ده‌گرێت و دووپاتیكردبووه‌وه، كه هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردن و جێبه‌جێكردنی كێشه و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌دات، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی كاره‌با و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار".
ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 رۆژه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتۆته‌وه و تائێستا نه شه‌قام ساردبووه‌ته‌وه، نه حكومه‌تیش داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌ی كراویشه ته‌نیا بڕیاره و هیچ به‌ڵێنێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ داواكاری خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B