"خوابتگرێ عه‌بادی ئه‌و گه‌نجه چیكردبوو به دوو گوللـه كوشتتان"
تا ئێستا 12 كەس كوژراوون و 571 كەس بریندار بوون
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێردراوی كوردستان24 بۆ به‌سره، جارێكی دیكه خۆپیشاندان له پارێزگاكه ده‌ستیپێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منییان به چوارده‌ووری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره‌دا دروستكردووه‌و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه رێگای سه‌ره‌كییه‌كانی شاری به‌سره داخراون و هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه كراوه.
شڤان جه‌باری نێردراوی كوردستان 24 قسه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانی به‌سره كرد و ئاماژه‌یه‌ان به‌وه ده‌كرد، هیچ باوه‌رێكیان به به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی نییه و دۆخی ژیان و گوزه‌رانیان زۆر خراپه".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توندیان له میدیاكانی عێراق گرت كه بایه‌خ به داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره ناده‌ن و نه‌هاتوون رووماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، ته‌نها كوردستان 24 ئاماده‌یه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق له ئامارێكدا ئاماژەی به‌وه‌كردووه، تا ئێستا 12 كەس كوژراوون و 571 كەسی دیكه‌ش لە خۆپیشاندانەكان بریندار بوون.
لە راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ھاتووە: "لە خۆپیشاندانەكانی 10 رۆژی رابردووی پارێزگاكانی باشووری عێراق، 12 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و 571 كەسیش برینداربوون، كە 195 یان ھاووڵاتی و 371 كەسیش ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان بوون".
ھەروەھا لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بە دەستگیركردنی 302 خۆپیشاندەر و زیانگەیاندن بە 47 باڵەخانەی حكومی و لایەنە سیاسییەكانیش كراوە.
به‌ڵام سەرەڕای بڵاوەپێكردنی ھێزێكی زۆری ئەمنی و سەربازی و چەكدارانی میلیشاكان لە شەقام و كۆڵانەكانی بەسرە و بەغدا و شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، خۆپیشاندەران سوورن لەسەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان و داوا رەواكانیان لە دابینكردنی ھەلی كار و خزمەتگوزارییەكان.
نەشئەت مەنسوری ،ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ده‌ڵێت: "چەند رووداوێكی نابەرپرسیارانە لە كاتی خۆپیشاندانەكانی بەسرەدا روویاندا لەلایەن ھەندێك كەسەوە. لەوینەی سوتاندنی تایە و گرتنی شەقامەكان و دەستبردن بۆ موڵكوماڵی گشتی و تایبەتی".
لە خۆپیشاندانەكانی خەڵكی بەسرە و پارێزگاكانی دیكە سەدان كەسیان دەستگیركرد و ئەشكەنجەیاندان و دەیان خۆپیشاندەریان كوشت و بەسەدان كەسیشییان برینداركرد.
كەچی ئەندامەكەی ئەنجوومەنی بەسرە رەوایەتی بە بڵاوبوونەوەی ھێزە ئەمنییەكان دەدات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە ده‌ڵێت:"داواكرا ھێزی ئەمنی لە شەقام و كۆڵانەكان بەتایبەت لە چواڕیانەكان بڵاوەیان پێبكرێت، بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ھاووڵاتیان بە پلەی یەك دواتر دامەزراوە گشتییەكان، ھەروەھا بۆ ناسینی ئەو كەسانەی رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا دەبەن و داواكاری بەسرییەكان دەشێوێنن".
بۆ رێگریكردن لە خۆپیشاندانەكان و سەركوتكردنیان ھێزێكی ئەمنی زۆر بە گۆڕەپان و شەقامەكانی ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای بەسرە و زۆربەی شارەكانی دیكەی عێراق بڵاوەیان پێكراوە، خۆپیشاندەرانیش سوورن لە بەردەوامبوون لەسەر خۆپیشاندانەكان و داوا رەواكانیان لە دابینكردنی ھەلیكار و خزمەتگوزارییەكان.
ماوه‌ی 13 رۆژه هاووڵاتیانی شاری به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و كار، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن متمانه‌یان به بریار و به‌ڵێنه زاره‌كییه‌كانی به‌رپرسانی وڵات نه‌ماوه.