هه‌واڵگریی نازانێ تره‌مپ و پوتین له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون
دان كۆتس: مافی سه‌رۆكه پارێزگاریی له ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی بكات
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار رۆژ به‌سه‌ر دیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ند، كه زیاتر له دوو كاتژمێر دریژه‌یكێشا. به‌ڵام دان كۆتس، به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "نازانم ئه‌و دوو سه‌رۆكه گفتوگۆیان له‌سه‌ر چی كردووه‌و له‌سه‌ر چی رێككه‌وتوون".
كۆتس گوتوویه‌تی: "نازانم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چی روویداوه، سه‌رۆك هه‌ندێك بابه‌تی باسكرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، پێموایه به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌زانین باسی چیكراوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و مافی سه‌رۆكه پارێزگاریی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گفتوگۆیانه بكات كه ئه‌نجامیان ده‌دات".
قسه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌ری هه‌واڵگریی ئه‌مه‌یریكا له كاتێكدایه له رووسیا قسه و باسی زۆر هه‌یه كه هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند بابه‌تێكی دیارینه‌كراو ریككه‌وتنیان كردووه.