روانگه‌ی عێراقی: كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پلانی بۆ داڕێژراوه
خۆپیشانده‌ره ئازادكراوه‌كان نهێنی ره‌فتاره‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ دووپاتیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی عێراق داوا له خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به ئازادكردنیان به‌شداری له هیچ خۆپیشاندانێكی دیكه‌دا نه‌كه‌ن.
مسته‌فا سه‌عدون، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی مافی مرۆڤ له عێراق ئاشكرایكرد، تائێستا به‌ده‌یان كه‌س له زیندانه‌كانی عێراق ماونه‌ته‌وه و گوتی، ئه‌وانه‌ی ئازادكراون رایانگه‌یاندووه، كه به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان ناچار به ئیمزاكردنی به‌ڵێننامه كراون، كه نابێت نه له‌هیچ خۆپیشاندانێكی دیكه‌دا به‌شداری بكه‌ن و نه لێدوانیش بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بده‌ن.
سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "4 خۆپیشانده‌ری ئازادكرا‌و قسه‌یان بۆ ئێمه كردووه و باسیان له ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانیان بۆ ئێمه كردووه، كه چۆن فشاریان خستۆته سه‌ریان و ناچاریانكردوون به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕبكه‌نه‌وه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن".
ئه‌م قسانه‌ی سه‌عدون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز له باشووری عێراق پلانی بۆ داڕێژراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان چكهكانیان به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا ده‌ته‌قێننه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ داواى له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا بدات، كه پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران كردووه و نابێت به‌ئاسانی به‌سه‌ریانه‌وه بچێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، وێڕای كوژرانی 15 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی زیاتر له 600 كه‌سی دیكه له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، تائێستا به سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
H.B