دوو سه‌ركرده‌ى ويلايه‌تى ديالهى داعش كوژران
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى په‌لكانه كراوه‌ته ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى دياله، رايگه‌ياند، له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى عێراق، دوو سه‌ركرده‌ى داعش له ويلايه‌تى ديالهى ئه‌و رێكخراوه كوژران.
سه‌رچاوه‌كه، له لێدوانێكيدا بۆ سايتى سۆمه‌ريه‌نيوز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى په‌لكانه‌ى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 90 كيلۆمه‌تر له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى باقووبه، له لايه‌ن فڕۆكه عێراقييهكانهوه بۆردومان كراوه.
گوتيشى: ئه‌و بۆردومانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى ئه‌نجامدراوه و دوو سه‌ركرده‌ى ريزى يه‌كه‌مى چه‌كدارانى داعش له سنوورى دياله كراونه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه‌كانى دياله، رايگه‌ياندبوو، 15 چه‌كدارى داعش له نزيك په‌لكانه كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌ميان كوژراوون.
ئ.ر