ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر
به وێنه.. ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و كوژراوان ببینه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
شه‌هیده‌كه ناوی "فه‌رحان ئیلیا برایمۆك"، ته‌مه‌نی 55 ساڵه وكریستیانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه كوژران و بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا ئارامه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و جۆره هێرشانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته سه‌ر ئه‌وان و له خزمه‌تكردنی خاك و نیشتمان و پایته‌خت ساردییان ناكاته‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م رای گشتی.
ڤیدیۆی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا دوای هێرشه‌كه
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)