ئاسايشى هه‌ولێر: پهلاماردهرهكانى باڵه‌خانه‌ى پارێزگا سه‌ر به داعش بوون
ورده‌كارى پهلامارهكهى ئه‌مڕۆى سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر، تارق نورى رايگه‌ياند، ئه‌و تيرۆريستانه‌ى ئه‌مڕۆ په‌لامارى پارێزگاى هه‌ولێريان دا، سه‌ر به رێكخراوى داعش بوون.
له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان24، تارق نورى ورده‌كارى پهلامارهكهى ئه‌مڕۆى سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
گوتيشى: ئه‌و سێ چه‌كداره به نارنجۆك و چه‌كه‌وه په‌لامارى بيناى پارێزگايان دابوو و پێشتر راهێنراو بوونه له‌سه‌ر ئه‌و كاره تيرۆريستيانه.
روونيشيكرده‌وه، كاتێك په‌لاماره‌كه‌يان ئه‌نجامداوه، جۆره جلوبهرگێكيان له‌به‌ره و دواتر كاتێك ته‌رمه‌كانيان دۆزرايه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌وان جۆره جلێكى ديكه‌يان له‌به‌ره كه جلوبه‌رگى چه‌كدارانى داعشه.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆمان گرنگ بوو ئه‌وان به زيندوويى ده‌ستگير بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كێ هانى داوون و له رێى كێوه به‌يعه‌تيان داوه‌ته داعش، به‌ڵام ئه‌وان نارنجۆكيان به‌كارهێنا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر له دواى چوونه ناو بيناى پارێزگاوه، ئاسايش زانيارى له باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و تيرۆريستانه ده‌ستكه‌وت و لێكۆڵينه‌وه‌ش له ورده‌كارى رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
شه‌هیده‌كه ناوی "فه‌رحان ئیلیا برایمۆك"، ته‌مه‌نی 55 ساڵه وكریستیانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه كوژران و بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و ئێستا ئارامه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و جۆره هێرشانه هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته سه‌ر ئه‌وان و له خزمه‌تكردنی خاك و نیشتمان و پایته‌خت ساردییان ناكاته‌وه.
ئ.ر