کاریگەری تەماشاکردنی دیمەنی تیرۆر و کوشتن لەسەر منداڵ

کاریگەری لەسەر کەسایەتی منداڵ لە داهاتووش دروست دەکات

K24 - هه‌ولێر:

بینینی خوێن، لاشەی مردوو، توندتووتیژی و تیرۆر چەندین کاریگەری نەرێنی دەروونی لەسەر منداڵ دروست دەکەن، دایک و باوکان دەبێت هۆشیاربن و نەهێڵن سایکەلۆژیای منداڵەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە.

پرۆفیسۆر دیمیتری کریستاکیس، بەڕێوەبەری تەندروستی دەروونی منداڵ لە سیدنی پایتەختی ئوسترالیا، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە بارەی کاریگەری دیمەنە توندئاژۆکانی تەلەڤزیۆن و سۆشیال میدیا لەسەر منداڵ رایگەیاند: "نیشاندانی توندوتیژی بە منداڵان بە تایبەت ئەوانەی راستەقینەن، کاریگەری مەترسیدار لەسەر منداڵ بە هەموو تەمەنە جیاوازەکانیان دروست دەکەن".

ئەو پرۆفیسۆرە دەشڵێت: "خەوزڕان، تێکچوونی کاتی نووستن، دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە مەترسی ئەو نیشانانەن کە منداڵان لە دوای بینینی  دیمەنە تووندوتیژەکان تیایاندا دەردەکەوێت".

دیمیتری کریستاکیس داوا لە دایک و باوکان دەکات، منداڵەکانیان بە دووربگرن لە بینینی ئەو دیمەنە مەترسیدارانە چونکە تەنانەت توندوتیژی یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکەن، جا چبگات بە وێنەی کوشتار و خوێنی راستەقینە.

لە لایەکی دیکەوە، پێگەی ئەلیکترۆنی ئیندیپێندتی بەریتانی، لە بەدواداچوون و تاقیکردنەوە لەسەر 500 خێزان، دەریخستووە، 25%ی ئەو منداڵانەی تەماشای دیمەنە تووندوتیژەکان دەکەن، هەمان رەفتار لە ژیانی رۆژانەیان بە شێوازی جیا دووبارە دەکەنەوە و ئەگەریشی زۆرە کاریگەری لەسەر رەفتاریان لە داهاتوودا دروست بکات.

H.J