تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا راکێشرا
وادەی یەکەم بەڕێوەچوونی هەردوو یاریی کلاسیکۆ ئاشکرابوو
تیروپشکی وەرزی نوێی لالیگا راکێشرا، کە رۆژی 18ی مانگی داهاتوو خولەکە دەستپێدەکات.
لە گەڕی یەکەمی لالیگا ریال بەرامبەر بەرامبەر خیتافی یاریی دەکات، بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردوو رووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتەوە، لە یاریی لوتکەشدا ئاتلێتیکۆ مەردید لە یەکەم گەڕدا بەرامبەر ڤاڵێنسیا یاریی دەکات.
هەر لە یەکەم گەڕدا ڤیاڕیال بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریی دەکات و سێڤییاش بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ یاریی هەیە.
یەکەم یاریی کلاسیکۆی وەرزی نوێ لە گەڕی دەیەم دەبێت، رۆژی 28ی ئۆکتۆبەر لە یاریگەی کامپ نوو ئەنجام دەدرێت، یاریی دووەمیش رۆژی 3ی مارس لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی بیست و شەشەمین ئەنجام دەدرێت.
لە گەڕی حەوتەمیش دێربیی مەدرید لە نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رۆژی 30ی سێپتێمبەر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت، یاریی دووەمی دێربیش لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ لە رۆژی 10ی فێبرایەر ئەنجام دەدرێت.