بارسێلۆنا ریمۆنتادا به‌سه‌ر رۆما ده‌كات
بارسێلۆنا په‌یوه‌ندیكردنی مالكۆم به یانه‌ی رۆما راده‌گرێت
په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له بارسێلۆناوه سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین رووداوی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه تۆمار كرد و مالکۆم نزیکە بەرامبەر ٤١ ملیۆن یۆرۆ ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆما به‌ده‌ستهێنانی مالكۆمی یاریزانی بۆردۆی فڕه‌نسی راگه‌یاند ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئیتاڵیا بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا له ساتێك‌دا گه‌شتی ئه‌و یاریزانه‌ی تێكدا و ئۆفه‌رێكی چل و یه‌ك ملیۆن یۆرۆیی واته پێنج ملیۆن زیاتر له یانه ئیتاڵیه‌كه‌ی خسته سه‌ر گرێبه‌سته‌كه و به‌مهۆیه‌وه گه‌شتی یاریزانه بڕازیلیه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
به ده‌گمه‌ن روویداوه یانه‌یه‌ك به‌فه‌رمی گرێبه‌ستێك رابگه‌یه‌نێت و دواتر شكست بهێنێت، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی رۆما له فرۆكه‌خانه‌ی سیامبینۆ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی یاریزانه بڕازیلیه‌كه‌یان ده‌كرد به‌ڵام له چاوه‌ڕوانی مانه‌وه و بێ هه‌واڵ بوون له رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مالكۆم له ئێستادا له گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته دراماتیكیه.
