"سبه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات"
بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی له چنگی یانه گه‌وره‌كان ده‌رهێنا
به گوێره‌ی دهزگایهكانی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆم دی ئۆلیڤێرای ناوه‌راستكاری به‌رازیلی نزیك بۆته‌وه و پێشبینی ئه‌وه كراوه سبه‌ی له بارسێلۆنا پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌و یاریزانه بكرێت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به بلاوگرانا بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماڵكۆمی ناوه‌راستكاری لاوی یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسا بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له شاری بارسێلۆنا بینراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌بێته یاریزانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جیرارد رۆمێرۆ له رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به 40 ملیۆن یۆرۆ له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆم له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆردۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی موندۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی رۆما بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و گرێبه‌سته له‌سه‌ر هێڵه و بۆ ركابه‌ریكردنی بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی 41 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی ماڵكۆن كردبوو.
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ماڵكۆم خواستی بۆ یاریكردن له یانه‌ی بارسێلۆنا به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ده‌ربڕیوه و له لایه‌ن به‌رپرسانی بارسێلۆناش درێسی ژماره 7ـی بۆ ئاماده كراوه.
ماڵكۆم ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل كردووه و له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌شتووه، دواتر له هاوینی 2016 له‌و یانه‌یه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی بۆردۆ كه‌وته ڕێ، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رز و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5 ملیۆن یۆرۆ واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی بارسێلۆنا بكات.
.jpg)