رۆما بارسێلۆنا به دز وه‌سف ده‌كات
پێیانوایه بارسێلۆنا یاریزانێكی له ئه‌وان دزیوه
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره و به‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی گه‌شتی ماڵكۆنی به‌ره‌و رۆما گۆڕی و بۆ بارسێلۆنا گواستییه‌وه، ئه‌مه‌ش هانده‌ران و به‌رپرسانی یانه‌ی رۆمای تووشی شۆك كرد.
بارسێلۆنا به 41 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆمی به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رزی و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی پێنج ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كاتێكدا بوو، كه یانه‌ی رۆما چه‌ند كاتژمێرێك پێش گرێبه‌سته‌كه‌ی ماڵكۆم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆرد و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماڵكۆم ته‌واو كرد بوو، بڕیار بوو ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئیتاڵیا بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا له به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گه‌شتی ئه‌و یاریزانه‌ی تێكدا و ئۆفه‌رێكی 41 ملیۆن یۆرۆیی واته پێنج ملیۆن زیاتر له یانه ئیتاڵیه‌كه‌ی خسته سه‌ر گرێبه‌سته‌كه و به‌مهۆیه‌وه گه‌شتی یاریزانه بڕازیلیه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
مۆنچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی رۆما داوای لێبوردنی له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد به‌هۆی شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆم و ده‌شڵێت: ئێمه هه‌موو شتێكمان ته‌واو كرد و به 32 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ ماڵكۆم رێككه‌وتین، به‌ڵام بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه‌ی له ئێمه دزی.
ماڵكۆم رۆژی یەکی مانگی داهاتوو لە یاریی دۆستانەی نێوان بارسێلۆنا و رۆما لەبری ئەوەی یاریی بۆ رۆما بکات، بەڵکو رووبەڕووی رۆما دەبێتەوە.
مۆنچی ده‌شڵێت: هیوادارم كه‌س نیگه‌ران نه‌بێت، یانه‌ی رۆما له هه‌موو یاریزانێك گه‌وره‌تره و هه‌ر یاریزانێك ئێمه‌ی نه‌وێت، ئێمه‌ش ئه‌ومان ناوێت.
ماڵكۆم ته‌مه‌ن 21 ساڵ، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل كردووه و له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌شتووه، دواتر له هاوینی 2016 له‌و یانه‌یه‌وه به‌ره‌و یانه‌ی بۆردۆ كه‌وته ڕێ.