به ڤيديۆ.. ورده‌كارى ژيانى يه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كانى سه‌ر پارێزگاى هه‌ولێر
بنه‌ماڵه‌ى بيلال خۆيان له كوڕه‌كه‌يان بێبه‌رى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24، ده‌چێته ماڵى بيلال سلێمان، كه يه‌كێكه له‌و سێ گه‌نجه‌ى په‌لامارى ديوانى پارێزگاى هه‌ولێريان دا و له ئاكامدا كوژرا.
دايكى بيلال ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م مۆبايله‌كه‌ى له پشت سه‌رى من به‌جێهێشتووه و هه‌ستم پێ نه‌كردبوو، هيچ شتێكى هه‌بێت.
گوتيشى: شه‌وى رووداوه‌كه به برا بچووكه‌كه‌ى وتبوو، به دايكم بڵێ بۆ نوێژى به‌يانى هه‌ڵمبستێنێ و منيش هه‌ڵمستاند و چووه مزگه‌وت بۆ نوێژى به‌يانى ئيدى نه‌هاته‌وه.

روونيشيكرده‌وه، تا دره‌نگانێكى ئه‌و رۆژه نه‌يانزانيوه كوڕه‌كه‌يان به‌شدارى له‌و كرده‌وه‌يه كردووه.
مامى بيلاليش رايگه‌ياند، ئه‌وان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ن، كه بوونه‌ته هۆى به لاڕێدابردنى كوڕه‌كه‌يان.
ئ.ڕ