سه‌رۆكی رۆما ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی مێسی تۆڵه له بارسێلۆنا بكاته‌وه
پێیوایه بارسێلۆنا كارێكی به‌دره‌وشتی به‌رامبه‌ر رۆما كردووه
سه‌رۆكی یانه‌ی رۆما له دژی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین هاتنه نێو گرێبه‌ستی ماڵكۆمی به‌رازیلی.
جه‌یمس بالۆتا سه‌رۆكی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ڵێت: یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌دڕه‌وشی و ناشرین خۆیان خزانده نێو گواستنه‌وه‌ی ماڵكۆمی به‌رازیلی و له ئێمه‌یان فڕاند.
سه‌رۆكی رۆما ده‌شڵێت: راسته یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێبوردنی له ئێمه كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م كاره ناشرینه‌ی بارسێلۆنا، هێشتا رقی ئێمه نه‌نیشتۆته‌وه، ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج داوای لێبوردنه‌كه‌یان قبوڵ ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداربوونه له لیۆنێل مێسی و گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا.
بالۆتا ده‌شڵێت: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێك ناده‌ین، راسته كارێكی خراپیان كرد، به‌ڵام ئێمه له داهاتووش په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت.
سه‌رۆكی رۆما له باره‌ی جیاوازی نێوان خولی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ده‌ڵێت: له سێریا ئه‌ی بردنه‌وه له یانه‌یه‌كی وه‌ك كالیاری زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له ئیسپانیا 3 تا 4 یانه‌ی لێ ده‌ربكه‌یت، ئه‌وانیتر سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ریان ئاسانه.
یانه‌ی رۆما چه‌ند كاتژمێرێك پێش گرێبه‌سته‌كه‌ی ماڵكۆم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆردۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماڵكۆم ته‌واو كرد بوو، بڕیار بوو ئه‌و یاریزانه به‌ره‌و فرۆكه‌خانه به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی ئیتاڵیا بكات، به‌ڵام بارسێلۆنا به به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ گه‌شتی ئه‌و یاریزانه‌ی تێكدا و ئۆفه‌رێكی 41 ملیۆن یۆرۆیی واته پێنج ملیۆن زیاتر له یانه ئیتاڵیه‌كه‌ی خسته سه‌ر گرێبه‌سته‌كه و به‌مهۆیه‌وه گه‌شتی یاریزانه بڕازیلیه‌كه ره‌تكرایه‌وه.
