به ڤیدیۆ.. پێكدادان له نێوان په‌كه‌كه و توركیا له سه‌ر سنوور ده‌ستیپێكرده‌وه
هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی به چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و سوپای توركیا، له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست، له سه‌ر سنوور ده‌ستیپێكرده‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی سنووری گوندەکانی (خەلیفان، ئەلەکان، گۆڕەشان، لێلکان) و دەوروبەری (چیادێل) لەدەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکان بۆردوومان دەکەن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هەرچەندە زیانی گیانی لە ریزی گوندنشینان نییه، بەڵام هاووڵاتیانی ئەو گوندانە، ناتوانن لەماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ا. م