ئه‌مڕۆ له حه‌وت پارێزگاى عێراق خۆپيشاندان ئه‌نجامده‌درێت
مه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌يه خۆپيشاندانه‌كانى باشوورى عێراق بگوازرێنه‌وه كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌ندین پارێزگای عێراق خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدرێت و عه‌بادیش ژماره‌یه‌ك بڕیاری دیكه‌ى ده‌ركرد. مه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌يه خۆپيشاندانه‌كانى باشوورى عێراق بگوازرێنه‌وه كه‌ركووك.
وه‌ك به‌رده‌وامیدان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی باشووری عێراق دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی، بڕیاره ئه‌مڕۆ له حه‌وت پارێزگای عێراق خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ريه‌ك له پارێزگاكانى به‌غدا، به‌سره، كه‌ربه‌لا، میسان، زیقار، نه‌جه‌ف و موسه‌ننا ئاماده‌كارييان بۆ خۆپيشاندان كردووه.
سێ هه‌فته‌یه هاووڵاتییانی باشووری عێراق به گشتی و شاری به‌سره به تایبه‌تی خۆپیشاندان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی ئه‌نجامده‌ده‌ن و تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌ت وه‌ڵامی ته‌واوی داوكارییه‌كانی نه‌داونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گواستنەوەی خۆپيشاندانەکانی باشووری عێراق بۆ کەرکووک، ئێستا ئەگەرێکی کراوەیە. یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەشێک لە عەرەبەکانی ئەوشارە پشتگیری لێدەکەن. پێیانوایە داواکارییەکانی خەڵکی کەرکووک ، زۆر لە داواکارییەکانی باشوور زیاترن.
له‌و باره‌يه‌وه بورهان سلێمان كه يه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسه‌كانى كه‌ركووك پێی وایە ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە شارەکەدا بە زیانی کورد تەواو دەبێت و دوورنیە ببێتە هۆی درووستبوونی شەڕی مه‌زهه‌بی.
ئ.ڕ