نێچیرڤان بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری هاووڵاتییان ده‌داته‌وه
نێچیرڤان بارزانی: به شانازییه‌وه ده‌چمه هه‌ڵه‌بجه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڤیدیۆیه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناوی (توانا)یه و پرسیار له باره‌ی ئه‌وه ده‌كات، بۆچی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ناچێته هه‌ڵه‌بجه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "كاكه توانا، من پێشتر هاتووم بۆ هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه سومبولی به‌رخودانی میلله‌تی ئێمه‌یه، هه‌میشه گوتوومه برینێكه نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی ئه‌وێ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان، به دڵنیاییه‌وه دێمه هه‌ڵه‌بجه و شانازییه ئه‌و شاره ببینمه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره كۆببمه‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م".
ا. م